له‌کۆی 214 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون لە هەرێم ‌ 9 هه‌زاری له‌ گه‌رمیانه‌

2023/09/08 - 08:13 | 119 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
به‌پێى ئامارێكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم، له‌ ماوه‌ى 17 ساڵدا له‌ هه‌رێم 214 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون دروستكراون، له‌و رێژه‌یه‌ش زیاتر له‌ 9 هه‌زار یه‌كه‌ى له‌ گه‌رمیان بونیادنراوه‌.
 
بەگوێرەی ئامارێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان كه‌ رایگه‌یاندوه‌: لە ساڵی 2006ـەوە تاوه‌كوه‌ ئێستا نزیکەی 214 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێم دروستکراون.
 
له‌ ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه‌: له‌و رێژه‌یه‌ش له‌ ئیدارەی گەرمیان 9 هەزار و 121 یەکە دروستكراوه‌، كه‌ 7 هەزار و 883 خانوه‌، هەزار و 136 شوقە و 102یان ڤێلايە.



Dengnet.net - 2023
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,371,174     ژمارەی میوان 35