ده‌نگ نێت- په‌یمان ئیبراهیم
له ماوه‌ى مانگى حه‌وت (ته‌موز)ـى ئه‌مساڵ دا له كه‌لار 7 دوكان داخراون و ده‌یانى تریش سزادراون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانه‌وه.
هەردی سەركه‌وت، به‌رپرسی راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى كه‌لار، بە رادیۆی دەنگی وت: لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا 5132 شوێنكار پشکنینیان بۆ کراوە، 88 شوێنیان بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییه‌کان و بونی خۆراکی ماوەبەسەرچو، سزادراون، هه‌روه‌ك 7 شوێنكاریش داخراون.
وتیشی: نزیكه‌ى ته‌نێك خۆراكى خراپ و 200 سێت ئاوی له‌به‌رخۆر دانراو ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، هاوكات نزیكه‌ى 3 تۆن خۆراكی خراپیش له‌لایه‌ن خودی هاوڵاتیانه‌وه راده‌ستى لیژنه‌كان كراوه و له‌ناوبراون.