گەنجێکی کەلار لەترسی پۆلیسی دارستان هەڵدێت و حەشدی شەعبی دەستگیری دەکات

2023/08/06 - 02:20 | 532 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
گەنجێک لە گوندی گردەگۆزینەی سەر بە کەلار، لەکاتی راوەماسی دا لەدەستی هێزەکانی پۆلیسی دارستان هەڵدێت، دواتر لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە و بە گومانی تیرۆریستی دەستگیر دەکرێت.
 
رۆژی ۳ـی ٨ـی ۲۰۲۳، پۆلیسی دارستانی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە کە دوکەس سەرقاڵی راوە ماسی بون بەشێوەیەکی نایاسایی و بە کارەبا، دوای ئەوەی راوچیەکان پۆلیسی دارستان دەبینن هەڵدێن بەرەو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی.
 
یەکێک لەو کەسانەی کە راوی کردوە و هەڵهاتوە بۆ ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و لەوێ دەستگیرکراوە، گەنجێکە بەناوی (ئەحمەد عزەدین رۆستەم) کە لەدایکبوی ۱۹۹۹یە و دانیشتوی گوندی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلارە.
 
حسێن عزەدین، برای ئەحمەدی دەستگیرکراو، سەبارەت بەو کێشەیەی بەسەر براکەیدا هاتوە، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: براکەم راوەماسی کردوە، کاتێک هاتونەتە سەری، رایکردوە و لە سنوری پێشمەرگە دەرچوە، چوتە سنوری سوپای عێراق و حەشدەوە، لەوێ دەستگیرکراوە.
 
جەختیشی کردەوە: بە گومانی ئەوەی براکەی گومانلێکراو و داعشە، دەستگیرکراوە، بەڵام بەوتەی خۆی براکەی داعش نیە و تەنها راوە ماسی کردوە و لە پۆلیسی دارستان هەڵهاتوە.



Dengnet.net - 2023
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,371,264     ژمارەی میوان 38