ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بەشێک لە بانزینی سەر شەقام لە پشکنین دەرنەچون و قایمقامیەتی کەلاریش دەڵێت ئیجرائات دەکەین

2023/05/30 - 09:51 | 387 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
قایمقامیەتی کەلار دەڵێت: نمونەمان لە بەشێک لەو بانزینەی لەسەر شەقامەکان دەفرۆشرێت وەرگرتوە و ناردومانە بۆ نەوت و کانزاکانی گەرمیان بۆ پشکنین، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵاممان بۆ نەهاتوە، نەوت و کانزاکانی گەرمیانش دەڵێت: وەڵامی قایمقامیەتمان داوەتەوە و ئیجرائات لای ئەوانە.
 
لەسەر بەشێک لە شەقامەکانی کەلار دو جۆر بانزین دەفرۆشرێت، جۆرێکیان بانزینی عێێراقیە و جۆرێکی دیکەشیان بانزینی ئێرانی کەپسە.
 
هەردی سەرکەوت، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: لیژنەیەکمان هەیە تایبەت بە پشکنینی بەنزین لە قایمقامیەت، نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکانی تێدایە، لیژنەکەمان ناردوە پشکنینی بۆ بکرێت، نمونە لەهەمویان وەرگیراوە و نێردراوە بۆ پشکنین، هەرشوێنێکیان نەشیاوبێت بەنزینەکەی ئێمە ئیجرائاتی لەگەڵ دەکەین.
 
وتیشی: تا ئێستا ئەنجامی پشکنینەکانمان بۆ نەهاتوەتەوە.
 
لە بەرامبەردا بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پاش ئەوەی لیژنەی قایمقامیەتی قەزای کەلار هەندێک نمونەی وەرگرت، ئێمەش پشکنینمان بۆ کرد، لە ئەنجامی پشکنینەکانی ئێمە دەرکەوت بەنزینی ئێرانی کەپس لە پشکنین دەرناچێت.
 
یادگار فەتاح، وتیشی: بەنوسراویش ئیمزام کردوە وەڵامی قایمقامیەتمان داوەتەوە، رەنگە دوێنێ یان ئەمڕۆ رۆشتبێت، ئیتر ئیجرائاتەکان لای قائیمقامیەتە.
 
بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی قائیمقامیەتی قەزای کەلاریش جەخت دەکاتەوە:  هەرکاتێک ئەنجامی پشکنینەکان هاتەوە، هەرشوێنێک بانزینەکەی خراپ بو لەپشکنین دەرنەچو، ئێمە رێکاری خۆمان دەگرینەبەر.
 



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,940,863     ژمارەی میوان 1688