ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی گەرمیان ٣٠ ملیار دینار دیاریکراوە

2023/05/29 - 01:28 | 208 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بڕیارە لە گەرمیان ۳٦ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت، بەڕێوبەری سایلۆی گەرمیانیش دەڵێت: ئەو بڕە گەنمە ۳۰ ملیار دیناری پێویستە.
 
کاروان رەئوف، بەڕێوبەری سایلۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: تاوەکو ئێستا ٤۳۳ تۆن گەنمان وەرگرتوە، زۆرینەیان نمرە یەک و باشترین جۆری گەنم بون.
 
 ئەو بڕە گەنمەی بڕیارە سایلۆی گەرمیان وەری بگرێت ۳٦ هەزار تۆنە، بەڕێوبەری سایلۆکەش دەڵێت: لەدوێنێوە دەستمان کردوە بەوەرگرتنی گەنم، بەردەوام ئەبین لەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران تا ئەو بڕەی کە دیاریکراوە تەواو دەبێت.
 
وتیشی: پارە تەرخان کراوە بۆ گەنمی جوتیاران، ئەمڕۆ یەکەم چەکی جوتیارانمان کرد دوای چەکەکە پارەکانیشیان تەسلیم دەکەین، لەئێستادا ٤ ملیار دینار لەسەر حسابەکەیە. 
 
بەپێی وتەی کاروان رەئوف: لەبەرامبەر وەرگرتنی ۳٦ هەزار تۆن گەنم، ۳۰ ملیار دیناری پێویستە و هەفتانە پارەکە بە بڕ دەخرێتە سەر حسابەکە.
 
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتوكاڵى گه‌رمیان له‌ سنورى گه‌رمیان بڕى پێشبینى كراوى به‌رهه‌مى گه‌نم بۆ ئه‌مساڵ ١٤٣ هه‌زار و ١٥٢ تۆنە‌، به‌ روبه‌رى چێنراوى ١٨٤ هه‌زار و ٣٥٣ دۆنم زه‌وى، كه‌ له‌لایه‌ن ٣٦٥٤ جوتیاره‌وه‌ به‌رهه‌مهێنراون.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,705,142     ژمارەی میوان 1009