دەنگ نێت
دوای راپۆرتێکی رادیۆی دەنگ، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڕیاردەدات کارەکانی لیژنەی نەشتەرگەریی ساردی مناڵبون هەڵپەسێرێت، ئەمەش بە وتەی خۆی "لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی و رەچاوکردنی سکاڵا و گازندەی هاووڵاتیانە".
بەپێی نوسراوێک کە پەیجی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە، ئاماژە بە هەڵپەساردنی لیژنەی نەشتەرگەریی ساردی مناڵبون لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەدەدات.
لە نوسراوەکەدا هاتوە: "لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی و رەچاوکردنی سکاڵا و گازندەی هاووڵاتیان لە جیاوازی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی مناڵبوون لە کەرتی گشتی و تایبەت، بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی کاری لیژنەی نەشتەرگەریی ساردی ژنان و مناڵبوون لە سەرجەم نەخۆشخانە حکومییەکان بۆ ئاسانکاری و هاوکاری ژنانی دووگیان".
دەشڵێت: هەڵپەساردنەکە تاکو گەیشتنی رێنمایی نوێیە بۆ کەرتی تایبەت هاوشێوەی کەرتی گشتی.
هەفتەی رابردو رادیۆی دەنگ
راپۆرتێکی لەبارەی نەشتەرگەریی مناڵبون لە نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدابو ئهنجامدانى نهشتهرگهرى مناڵبون لهنێو نهخۆشخانه حکومییەکان به لیژنهیه، بهڵام له نهخۆشخانه ئههلیهكان ئهو لیژنهیه كارى پێناكرێت.
دەقی نوسراوەکەی تەندروستی گەرمیان
