دەنگ نێت
بە فەرمانێک کە لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەرچوە، ئەنجامدانی پرۆژەی نوێی نیشتەجێبون راگیرا.
بەپێی نوسراوی فەرمیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ژمارە (١٥٩٢) کە لە رێکەوتی (
٢٦/ ٤/ ٢٠٢٣) بە ئیمزای ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان کراوە، بڕیار لە راوەستاندنی دروستکردنی پرۆژەکانی نیشتەجێبون دراوە.
لە نوسراوەکەدا هاتوە: "لەسەر فەرمانی رێزدار جەنابی سەرۆک وەزیران بڕیاردرا بە:
١. راگرتنی پێدانی مۆڵەت بە پرۆژەی نوێی نیشتەجێبون لە هەرێمی کوردستان.
٢. بۆ ئەم مەبەستە گشت لایەنەکانی پەیوەندیدار کاری پێویست ئەنجام بدرێت بە داڕشتنی پلان و بەرنامەی نوێ بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبون و بە رەچاوکردنی ماستەرپلان و فراوانکردنی شار لەسەر بنەمای زانستی".
پێشتریش بۆ ماوەی زیاتر ٤ ساڵ و لە سەردەمی کابینەی نێچیرڤان بارزانی، مۆڵەتدان بە پرۆژەکانی نیشتەجێبون راگیرابون و دواتر مۆڵەتپێدانەکە دەستیپێکردەوە و سەرەتاش بۆ پرۆژەی چین و توێژەکان بون.
دەقی نوسراوەکەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
