لە ٤ مانگی ئەمساڵ دا ١ تەن گۆشتی خراپ لە گەرمیان دەستی بەسەرداگیراوە

2023/05/20 - 02:35 | 184 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لێپرسراوى هۆبه‌ى كوشتارگه‌كان له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له‌ ماوه‌ى 4 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 2 هه‌زار و 700 سه‌ردان و پشكنین كراوه‌ بۆ سه‌ربڕخانه‌ و ماركێته‌كان، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له‌ 1 تەن گۆشتی خراپ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌.
 
د. دلێر محه‌مه‌د، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌ ماوه‌ى 4 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا 2 هه‌زار و 754 سه‌ردان و پشكنین كراوه‌ بۆ سه‌ربڕیخانه‌ و گۆشتفرۆشه‌كان و ماركێته‌كان، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 1189 كیلۆ گۆشتى سور و گۆشتى سپى و ماسى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌گه‌ڵ 40 كیلۆگرام جگه‌رى به‌ستودا.
 
وتیشى: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 561 كیلۆ لە به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نیه‌كانى وه‌ك ماست و په‌نیر و شیر، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.
 
له‌ باره‌ى سه‌رپێچیه‌كانه‌وه‌ جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌: له‌ ماوه‌ى 4 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا 117 سه‌رپێچى تۆمار كراوه‌.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,251     ژمارەی میوان 398