ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
وەبەرهێنانی گەرمیان لەبارەی نرخی دۆلار بۆ قیستی یەکە نیشتەجێبونەکان رونکردنەوە دەدات

2023/05/15 - 07:28 | 380 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت پرسی هەژمارکردنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی لە قیستی پرۆژەکانی نیشتەجێبون، وەکو پێشترە و هیچ گۆڕانکاریەک روینەداوە.
 
هونەر مەحمود، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو بڕیارە کە نرخی دۆلار بۆ یەکە نیشتەجێبوەکان بە نرخی بانکی ناوەندیی هەژمار بکرێت، تەنها ئەو پرۆژانە دەگرێتەوە کە رەزامەندی حکومەتی عێراقیان هەیە، بەمەش هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
 
وتیشی: لەئێستادا بەهەمان نرخی دۆلار کە لە بازاڕەکاندا هەیە و مامەڵەی پێوەدەکرێت، قیست و قەرزی یەکەکانی نیشتەجێبون وەردەگیرێتەوە.
 
پێشتر لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی دۆلار، حکومەتی عێراقی بڕیاریدا ئەو یەکە نیشتەجێبوانەی قیستەکانیان بە دۆلارە، هاوڵاتیان دەتوانن بەهەمان نرخی بانکی ناوەندی، پارەکانیان بدەنەوە، واتا ئێستا کە نرخی دۆلار بەپێی بانکی ناوەندیی ١٣٢ هەزارە بۆ ١٠٠ دۆلار، هەر بەوشێوەیە هەژمار بکرێت، لەکاتێکدا ئەگەر هاوڵاتی لەبازاڕدا دۆلار بکرێت، نرخەکەی بۆ ئەمڕۆ ١٤٧ هەزارە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,713,104     ژمارەی میوان 301