ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
٢٥٠ ملیۆن بۆ رێگای کەلار- سلێمانی تەرخان دەکرێت و جارێکی تر پرۆژەکە دەستپێدەکاتەوە

2023/05/15 - 07:26 | 270 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان ئاماژە بە دەستپێکردنەوەی کارەکانی پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی دەکات دوای تەرخانکردنی ٢٥٠ ملیۆن، سەرچاوەیەکیش لە بانکی هەرێم لەسلێمانی دەڵێت: بەردەوام دەبین لە خەرجکردنی پارە بۆ پرۆژەکە.
 
بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان، عەدنان خەلیل، بە رادیۆی دەنگی وت: بڕیار دراوە بە بەردەوامی پارە بۆ پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی خەرج بکرێت، بۆ ئەم هەفتەیەش بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار خەرجکراوە.
 
وتیشی: ئێمە کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکەمان ئاگادارکردوەتەوە و رەزامەندی پیشانداوە لەوەی دەست بەکارکردن لە پرۆژەکەدا بکاتەوە و لە ئێستادا ئامێرەکانی دەست بەکارکردن دەکەنەوە.
 
لایخۆشیەوە سەرچاوەیەکی فەرمی لە بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەردەوام دەبین لە خەرجکردنی پارە بۆ پرۆژەکە، بەمەبەستی بەردەوام بونی و رانەوەستانی.
 
پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی تەنها لە ٣ مانگ دا سێ جار کارکردن تیایدا وەستاوە، بەشێوەیەک لە سەرەتای شوبات کارکردن لە پرۆژەکە راگیرا و لە ناوەڕاستی هەمان مانگ کارکردن تیایدا دەستیپێکردەوە.  دواتر لە ١٠ـی ئادار کارکردن لە پرۆژەکە راگیرا، لە ١٤ـی ئادار: کارکردن تیایدا دەستیپێکردەوە، بەڵام دوای کەمتر لە مانگێک و لە سەرەتای نیسان دا جارێکی کارکردن لە پرۆژەکە راگیرا.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,381     ژمارەی میوان 2431