له‌ سنورى گه‌رمیان زیاتر له‌ 184 هەزار دۆنم زه‌وى كراوه‌ به‌ گه‌نم

2023/05/15 - 12:12 | 98 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بۆ ئه‌مساڵ له‌ سنورى گه‌رمیان زیاتر له‌ 184 هه‌زار دۆنم زه‌وى به‌ به‌روبومى گه‌نم چێنراوه‌ و به‌ڕێوبه‌رى خزمه‌تگوزارى كشتوكاڵى له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتوكاڵى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌و رێژه‌ زه‌ویه‌ به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى له‌لامان تۆماره‌ له‌لایه‌ن 3 هه‌زار و 654 جوتیاره‌وه‌ كراوه‌.
 
ئیسماعیل محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى خزمه‌تگوزارى كشتوكاڵ له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتوكاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ساڵانه‌ گۆرانكارى به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌دا دێت كه‌ ده‌كرێت به‌ به‌رهه‌مى گه‌نم، بۆ ئه‌مساڵ له‌ سنورى گه‌رمیان 184 هه‌زار و 353 دۆنم زه‌وى كراوه‌ به‌ گه‌نم، كه‌ به‌پێێ ئه‌و ئامارانه‌ى له‌لامان تۆماره‌ له‌لایه‌ن 3 هه‌زار و 654 جوتیاره‌وه‌ كراوه‌.
 
وتیشى: له‌ سنورى گه‌رمیان به‌كۆى گشتى 1 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆنم زه‌وى كشتوكاڵى هه‌یه‌، له‌و رێژه‌یه‌ 111 هه‌زار دۆنمى به‌راوه‌، هاوكات به‌پێى ئه‌و پێشبینیه‌ى كردومانه‌ نزیكه‌ى 50 هه‌زار دۆنم به‌ سیسته‌مى نوێى ئاودێرى و پشتن به‌ستن به‌ ئاوى ژێر زه‌وى بوه‌ به‌ به‌راو، ئه‌گه‌رچى هیچ داتایه‌ك تۆمار نیه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,808     ژمارەی میوان 589