ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە دەستپێکردنی پرۆژەکەی سەر روباری سیروان دەدات

2023/05/14 - 11:58 | 365 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان رایگه‌یاند: زۆنى دوه‌مى پرۆژه‌كه‌ى سه‌ر روبارى سیروان ره‌زامه‌ندى مۆڵه‌تى كۆتایی له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ هاتوه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستادا كۆمپانیا ده‌ستبه‌كار بوه‌.
 
پرۆژه‌ى مارینا میكس كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر روبارى سیروان دابه‌ش بوه‌ به‌سه‌ر 5 زۆندا، له‌ ئێستادا زۆنى دوه‌مى پرۆژه‌كه‌ ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بۆ هاتوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌كاربون.
 
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، به‌ رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: زۆنى دوه‌مى پرۆژه‌كه‌ى سه‌ر روبارى سیروان كه‌ پرۆژه‌یه‌كى میكسه (تێکەڵاوی نیشتەجێبون و بازرگانی و گەشتیارییە)‌ و له‌سه‌ر روبه‌رى 355 دۆنم زه‌وى دروستده‌كرێت، ره‌زامه‌ندى و مۆڵه‌تى كۆتایی له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ گه‌راوه‌ته‌وه‌.
 
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ زه‌وى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تاپۆى گه‌رمیان و بەڕێوبەرایەتی كشتوكاڵى گه‌رمیان و سەرۆکایەتی شاره‌وانى كه‌لارى به‌رده‌كه‌وێت.
 
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌: زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كان زه‌وى كۆمه‌ڵێك جوتیارى به‌رده‌كه‌وێت و كۆمپانیاش ره‌زامه‌ندى داوه‌ به‌مه‌به‌ستى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جوتیارانه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوامان له‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان كردوه‌ لیژنه‌یه‌ك له‌ ئاستى باڵا پێكبهێنرێت كه‌ به‌ڕێوبه‌رى كشتوكاڵى گه‌رمیان و كه‌لارى تێدا بێت به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى رێكاره‌كانى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جوتیارانه‌.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,672     ژمارەی میوان 799