ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانیی گەرمیان: فریای چاودێریی هەمو بازاڕ ناکەوین

2023/05/08 - 08:54 | 301 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان ئاشکرای دەکات کە ناتوانن بەدواداچونی پێویست بۆ هەمو شوێنە بازرگانیەکان و بازاڕ بکەن، دەشڵێت: بەڕێوبەرایەتیمان بەتەنها بەس نیە بۆ چاودێریی کردن.
 
حیکمەت ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان، لە میانەی بەرنامەی رۆژێکی تری رادیۆی دەنگدا، وتی: چاودێری و کاری ئێمە زیاتر لە قەزای کەلارە، چونکە لیژنەکانمان کەمن و تەنها ٤ لیژنەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بنکەمان لە قەزای کفری و خانەقینیش هەیە.
 
وتیشی: بەپێی پێویست بەڕێوبەرایەتیمان ناتوانێت چاودێری بکات لە قەزای کەلار و ناحیەکانیش، چونکە ئامێر و فەرمانبەرمان کەمە، لەگەڵیشیدا شوێنی بازرگانی گەورە هەن ناتوانرێت بەچڕی چاودێریی سەرجەم کاڵاکانیان بکەین، بەڵکو لیژنەکانمان دەتوانن تەنها نمونە لە چەند کاڵایەکی فرۆشگاکان  وەربگرن.



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,940,798     ژمارەی میوان 1657