حکومەت پارە بۆ کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک لەگەرمیان خەرج ناکات

2023/05/08 - 08:15 | 187 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
حکومەت هیچ پارەیەک بۆ کۆمپانیاکانی کۆکەرەوەی خۆڵ و خاشاک لەگەرمیان خەرج ناکات، یەکێک لە کرێکارەکانیش باس لەوەدەکات لەماوەی ٥ مانگدا بەلێبڕینەوە یەک بۆ دو موچەیان پێدراوە.
 
 ئارام عەلی، کرێکار لە کۆمپانیای گەردین کە کاری کۆکردنەوەی خۆڵ وخاشاک لە گەرمیان دەکات، بە رادیۆی دەنگی وت: موچەکانمان وەک خۆی پێنادرێت، تەنها موچەی جەژنی ڕلرەمەزانمان وەرگرتوە کە ٢٤٠ هەزار دینار بوە و بڕی ٦٠ هەزار دیناریان لێکەمکردوەتەوە.
 
وتیشی: بڕیارمانداوە چیتر بەو شێوەیە بەردەوام نەبین.
 
لایخۆشیەوە، بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ماوەی ساڵێکە بەهیچ شێوەیەک لەلایەن حکومەتەوە پارە بۆ کۆمپانیا خەرج نەکراوە، ئەمەش بەهۆی نەبونی پارەی نەختینەوە.
 
وتیشی: بەو هۆیەشەوە موچەی کرێکارەکان لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانیەوە دابینکراوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,236     ژمارەی میوان 383