ده‌نگ نێت
ئه‌و مناڵه‌ى له نزیك مزگه‌وتێكى كه‌لار دۆزرایه‌وه، له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه به‌خێوده‌كرێت له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا، كه نه‌خۆشخانه‌كه ئێستا تایبه‌ت كراوه به وه‌رگرتنى حاڵه‌تى نه‌خۆشیه‌كانى هه‌وكردنى په‌رده‌كانى مێشك، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى مناڵه‌كه دروست ده‌كات.
له شه‌وى 24/4/2023، لەنزیک مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار، مناڵێکی تازە لەدایکبو لەرەگەزی نێر لە ناو کارتۆنێک به‌جێهێڵرا، دواى گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه، به فه‌رمانى دادوه‌ر بڕیاردرا له ناو نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار دا بمێنێته‌وه.
د.حارس محەمەد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتى كه‌لار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: مناڵەکە لە به‌شى نەخۆشخانەی قەڵایە و لەلایەن ژنێکەوە چاودێری دەکرێت.
باسی لەوەش کرد: ژنەکە مناڵی نیە، خۆبەخشانە هاتوە ئەو مناڵە بەخێو بکات، داواى ئه‌وه‌یشی كردوه كه مناڵەکەی پێبدرێت و ئاماده‌یه به‌خێوی بكات.
هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و مناڵه له نه‌خۆشخانه‌كه، له‌كاتێكدایه كه ئێستا به‌شى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا ته‌رخانكراوه به وه‌رگرتنى نه‌خۆشانى هه‌وكردنى په‌رده‌ى مێشكى مناڵان، كه به‌پێی دواین ئامار، تا ئه‌م به‌یانیه 94 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كه داخلكراون كه 32 له‌وانه یه‌كلا بونه‌ته‌وه نه‌خۆشی هه‌وكردنى په‌رده‌كانى مێشكیان هه‌یه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه له‌سه‌ر ژیانى مناڵه دۆزراوه‌كه، چونكه نه‌خۆشی هه‌وكردنى په‌رده‌كانى مێشك نه‌خۆشیه‌كى ڤایرۆسیه و بڵاوده‌بێته‌وه، هاوكات نابێت كه‌س داخلی نه‌خۆشخانه بكرێت و تیایدا بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بێت و پێویست به مانه‌وه نه‌كات، چونكه ئه‌گه‌رى توشبونى به نه‌خۆشی دیكه هه‌یه.
لایخۆشیه‌وه به‌ڕێوبه‌رى گشتى چاودێریی و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئەم مناڵە ده‌خرێتە خانەی بێسەرپەرشتان، به‌ڵام له گه‌رمیان ئه‌و خانه‌یه نییه.
ژیلوان عادل، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: خانەى بێسه‌رپه‌رشتان لە سلێمانی هەیە، ئێمه ته‌نها خانه‌ى به‌ساڵاچوان و مناڵانى بێسه‌رپه‌رشتمان هه‌یه كه ئه‌وه‌ى مناڵان سه‌روى 6 ساڵن، بۆیه مناڵه دۆزراوه‌كه ده‌بێت به بڕیاری دادوه‌ر بنێردرێت بۆ خانه‌ى بێسه‌رپه‌رشتان .
وتیشی: پۆلیس پەیوەندیان پێوەکردم و ژمارەی خانەکەی سلێمانیم پێدان، ئەبێت بەبڕیاری دادگاکە رەوانەی ئەوێ بکرێت.