ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
دواین زانیاری لەبارەی پرۆژە نیشتەجێبونەکەی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە کەلار

2023/05/03 - 01:40 | 1246 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ئه‌و پرۆژه‌ یه‌كه‌ نیشته‌جێبونه‌ى كه‌ بۆ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دروست ده‌كرێت و خۆى له‌ 1250 یه‌كه‌ ده‌بینێته‌وه‌، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبونی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە کەلار هه‌مو رێكارێكى ته‌واو بوه‌ و ته‌نها بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ماوه‌.
 
پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ده‌شتى به‌رلوته‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ سه‌ر روبه‌رى نزیكه‌ى 300 دۆنم زه‌وى دروست ده‌كرێت.
 
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژه‌ى یەکوی نیشتەجێبونی كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه‌ خۆى له‌ 1250 یه‌كه‌ ده‌بینێته‌وه‌، هەمو رێكاره‌كانى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى بۆ ته‌واو كراوه‌ و ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانمان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بۆ وه‌ربگیرێت.
 
وتیشى: هاوكات نوسراوێكمان بۆ هاتوه‌ هه‌مو ئاسانكارییه‌ك بكه‌ین بۆ كۆمپانیاى جێبه‌جێكار بۆ ته‌رخانكردنى زه‌وى به‌مه‌به‌ستى رێكخستن و روپێوکردنی پرۆژه‌كه‌ تا گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندیه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
 
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ر له‌و پرۆژه‌یه‌ نزیكه‌ى 100 یه‌كه‌ى بۆ رۆژنامه‌نوسان ده‌بێت.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,704,562     ژمارەی میوان 531