ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
مەڵبەندی گەرمیانی کۆمەڵی دادگەریی زانیاری لە بارەی دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستێکیان دەدات

2023/05/02 - 08:38 | 367 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی کۆمەڵی دادگەریی دەڵێت: تەنها یەک پۆستمان لە حکومەتی خۆجێی گەرمیان هەیە و پابەند دەبین بە کشانەوەمان لێی.
 
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بڕیاریدا بەکشانەوەیان لە پارلەمان حکومەتی خۆجێی و ئەنجومەنی پارێزگاکانیشدا.
 
لەگەرمیان تەنها پۆستی بەڕێوبەری ناحیەی باوەنور بەرکەوتەی کۆمەڵی دادگەرییە.
 
حەسەن محەمەد، بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی کۆمەڵی دادگەریی، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو بڕیارە دراوە و داواکراوە سەرجەم بەرپرسانمان دەست لەکارکێشانەوە پێشکەش بکەن، هیچ کەسیش لاری نیە لە جێبەجێکردنی.
 
لەبارەی ئەوەی کەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش دەکرێت؟ وتی: هێشتا کاتمان دیاری نەکردوە، دەکەوێتە سەر خودی کاری بەڕێوبەری ناحیەکە، پاشانیش رێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,809     ژمارەی میوان 691