ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
(وەلید خالد) وەک بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستبەکار بو

2023/04/30 - 10:55 | 2055 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لەمەراسیمێکدا لە کەلار، بە ئامادەبونی بەرپرسی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ عەمید: وەلید خالد، وەکو بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستبەکار بو.
 
بەڕێوبەری نوێی ئاسایشی گەرمیان، پێشتر لە دەزگای زانیاری کاریکردوە و دواین پۆستیشی لەو دەزگایە بەرپرسی نوسینگەی گەرمیان بو، پێشوتریش وەکو ئەفسەر لە ئاسایشی سلێمانی کاریکردوە.
 
ناوبراو، باوکی و چوار مامەی شەهیدی یەکێتین، کە یەکێک لە مامەکانی، شەهید: سیروان تاڵەبانییە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ململانێیەکی زۆر هەبو لەسەر پۆستی بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان چ لەئاستی بەرپرسانی ناوچەکە و چ لە ئاستی دەسەڵاتدارانی یەکێتی لە سەرەوەدا،  ئەمەش وایکرد لە مانگی تەموزی ساڵی پارەوە و پاش لەکار بەخشینی لیوا: نەوشیروان ئەحمەد لە پۆستی بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان، پۆستەکە بە فەرمی پڕ نەکرێتەوە و بەشێوەی وەکالەت لەلایەن لیوا: بەرزان محەمەدفەرەجەوە بەڕێوەببرێت، هەتا دواجار بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی- سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی- جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بڕیار لە دانانی عەمید: وەلید خالد درا.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,705,883     ژمارەی میوان 1327