ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
سەنتەری میترۆ: زانیاری لەبارەی دو فەرمانبەرەكەی گەرمیان ناڕونن

2023/04/29 - 11:43 | 633 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت: سەرباری هەندێ لێدوانی رەسمی دەربارەی هۆكاری دەستگیركردنی (شەرمین عەلی) ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و هاوسەرەكەی (ئارام حەسەن)، بەڵام زانیارییەكان ناتەواون و داوا دەكەین مەرجەكانی دادگایی عادیلانە پەیڕەو بكرێت، رێگە بدرێت پارێزەر و كەسوكاریان بیانبینن.
 
سەنتەرەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە: "لە رۆژی دەستگیركردنیانەوە تا ئەمڕۆ، نە پارێزەر، نە كەسوكاری سەردانی هەردوو دەسگیركراویان نەكردوە، هیچ بەرچاوڕوونییەك نییە بە دیاریكراوی ئەم دوو فەرمانبەرە چۆن دەسەڵاتەكانیان خراپ بەكارهێناوە، چ جۆرە زیانێكیان گەیاندووە بە بەرژەوەندی گشتی؟"
 
سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت: سەرباری هەندێ لێدوای رەسمی دەربارەی هۆكاری دەسگیركردنی (شەرمین عەلی) ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و هاوسەركەی (ئارام حەسەن)، بەڵام زانیارییەكان ناتەواوون و تا ئێستا كەسوكاری هەردوو دەسگیركراو بەرچاویان روون نییەو هۆكاری راستەقینەی دەسگیركردنەكە نازانن.
داوا دەكەین مەرجەكانی دادگایكردنی عادیلانە پەیڕەو بكرێت، رێگەبدریت پارێزەرو كەسوكاریان بیانبیین.
 
نیوەڕۆی چوارشەمە (٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٣)، ئارام حەسەن و شەرمین عەلی کە فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرەی گەرمیانن، لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار دەستگیرکران.
 
ئارام حەسەن، پێشتر بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەروازەی پەروێزخان و شەرمین عەلی بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەکە بو، بەڵام دواتر بە فەرمانی وەزیری دارایی راژەکەیان لە دەروازەکەوە گوازرایەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی باجی خانوبەرەی گەرمیان. هاوکات شەرمین عەلی، بۆ ماوەی چەند ساڵێک پەیامنێری کەناڵی (KNN) بو.
 
دوێنێ رادیۆی دەنگ لەسەر زاری لیوا: بەرزان محەمەد فەرەج، بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیانەوە، بێئاگایی دەزگاکەیانی راگەیاند لە دەستگیرکردنی ئارام حەسەن سایەخان و شەرمین عەلی هاوسەری، باسی لەوەشکردوە: بەهیچ جۆرێک ئاگاداری ئەو بابەتە نین، ناشزانن بۆچی کردەوەیەکی لەو شێوەیە رویداوە کە رەنگە پەیوەندی بە کاری پێشویان هەبوبێت لە دەروازەی پەروێزخان.
 
هەردوێنێش عەقید: سەلام عەبدولخالق، بەڕیوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتیەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی درەوـی راگەیاند: ئارام حەسەن و شەرمین عەلی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون، بە پێی مادەی (341) لە یاسای سزادانی عێراقی و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە دەستگیركراون مادەكە تایبەتە بە خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات (سو‌ء استعمال السلطە)، لە ئێستادا كەیسەكەیان لەژێر لێكۆڵینەوەدایە. 
 
پێرێش رۆژنامەنوسانی گەرمیان بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوە لەسەر روداوەکە و شێوازی دەستگیرکردن و هەڵکوتانە سەر ماڵیان.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,703,687     ژمارەی میوان 3594