ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بودجه‌ى پێوست نیه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌كانى گه‌رمیان

2023/04/27 - 12:37 | 205 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
به‌ڕێوبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان باس له‌ خراپبونى دۆخی ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: بودجه‌یه‌ك دانراوه‌، به‌ڵام به‌شى هه‌مو ناوچه‌كان ناكات.
 
ساڵح محه‌مه‌د سه‌مین، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى شوێنه‌وارى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆماوه‌ى 2 ساڵه‌ حكومه‌ت 900 ملیۆن دینارى داناوه‌ بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شوێنه‌وار كه‌ دابه‌شى بكات به‌سه‌ر هه‌ر 12 به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌دا كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان 100 ملیۆنمان به‌رناكه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌شى ئه‌وه‌ ناكات شوێنه‌ شوێنه‌وارییه‌كان نۆژه‌ن بكرێته‌وه‌.
 
وتیشى: بۆ ئه‌مساڵ 9 ده‌رخسته‌مان ناردوه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ى خۆمان كه‌ چواریان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ن.
 
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیمان به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ به‌رزى بكه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌روى خۆیان و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامین، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ تێچوى كاركردن له‌و  4 شوێنه‌ ره‌نگه‌ بگاته‌ 400 ملیۆن دینار.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,720,713     ژمارەی میوان 2862