ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
دیارنییه‌ كه‌ى یه‌كه‌كانى پرۆژه‌ى پیشه‌وه‌‌ران له‌ كه‌لار راده‌ستى به‌شداران ده‌كرێت

2023/04/27 - 11:46 | 310 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
وابڕیاربو له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه‌ كلیلی یه‌كه‌كان راده‌ستى به‌شداربوانى پرۆژه‌ى بان ستى كه‌ به‌ "پیشه‌وه‌ران"ـى كه‌لار ناسراوه، بكرێت، به‌ڵام تاوه‌ك ئێستا نه‌كراوه‌، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى راده‌ست نه‌كردنى پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى نێو پرۆژه‌كه‌یه‌.
 
عه‌دنان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هۆكارى راده‌ست نه‌كردنى كلیل به‌ به‌شداربوانى پرۆژه‌كه‌، وه‌رنه‌گرتنى بڕگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى نێو پرۆژه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه حكومییه‌‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌واوبونى هه‌ندێك له‌ یه‌كه‌كان به‌هۆى دۆخی كه‌شوهه‌واوه‌ دواكه‌وتوه‌.
 
وتیشى: كۆى گشتى پرۆژه‌كه‌ له‌ %98ـى كاره‌كانى ته‌واو بوه‌.
 
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هیچ واده‌یه‌ك دیارى كراوه‌ بۆ راده‌ست كردنى پرۆژه‌كه‌ به‌ به‌شداربوان، هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: له‌ ئێستادا هیچ واده‌یه‌ك دیارى نه‌كراوه‌ به‌مه‌به‌ستى راده‌ست كردن، چونكه‌ ده‌بێت ئه‌و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه‌ هه‌یه‌ وه‌ربگیرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن داموده‌زگا حكومییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوسراومان ئاراسته‌ى وه‌به‌رهێنان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى په‌له‌ بكرێت له‌و بابه‌ته‌دا.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,912     ژمارەی میوان 13