هێشتا موچەی تەواوی فەرمانبەرانی گەرمیان نەدراوە

2023/04/25 - 06:12 | 192 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
پاش جەژنیش دابەشکردنی موچە لە گەرمیان کۆتایی نەهاتوە، بەڵام دڵنیایی دەدرێت لە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان.
 
بەوتەی سەرچاوەیەکی فەرمی كه‌ بۆ رادیۆی ده‌نگ قسه‌ى كرد، بەشێکی به‌ڕێوبه‌رایه‌ته‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى شارەوانی، لەوانە: بەڕێوبەرایەتی ئاو، له‌گه‌ڵ بەڕێوبەرایەتی ئاوەدانکردنەوە، بەهۆی نەبونی پارە لە بانکی گەرمیان، ئه‌مڕۆش موچەیان پێنەدراوە کە پێدانى موچه‌كانیان پێویستی بە نیو ملیار دینارە.
 
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد موچەی خانەنشینان لە بانکی گەرمیان کێشەی نیە و پارە بەردەستە بۆ دابەشکردنی.
 
ئەمەش لە کاتێکدا بو پێش جەژن دابه‌شكردنى موچەی بەشێک لە خانەنشینانی پێشمەرگە و ئەیلول کە موچەیان سەروی ٥٠٠ هەزار دینارە، راگیرا.
 
بەڕێوبەری بانکی کفری، ژیان ئەحمەد، لەوبارەیەوە بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ موچەی سەرجەم خانەنشینان دابەشکراوە و هیچ گرفتێکمان نەبوە لە پێگەیشتنی پاره‌ پێمان.
 
وتیشی: هەرکەسێک موچەی وەرنەگرتبێت، دەتوانێت رۆژانی داهاتو سەردانمان بکات.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,351     ژمارەی میوان 497