ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
رۆژانە لە دەروازەی پەروێزخانەوە ٣٠٠ تانکەری نەوت دەچێتە ئێران

2023/04/24 - 12:57 | 354 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
قایمقامی قەسری شیرین لە ئێران دەڵێت: رۆژانە ٣٠٠ تانکەری سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستانەوە و لە رێگەی دەروازەی پەروێزخانەوە دێنە ئێرانەوە.
 
ماڵپەڕی (ئەلعالەم)ـی ئێرانی، لەسەر زاری محەمەد حەیدەریی، قایمقامی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان، بڵاویکردوەتەوە: لە رۆژانی جەژنی رەمەزانیش دا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ عێراق لە رێگەی هەردو دەروازەی خوسرەوی و پەروێزخانەوە بەردوامە.
 
رونیشیکردوەتەوە: رۆژانە لە دەروازەی پەروێزخانەوە نزیکەی ٧٠٠ بارهەڵگر لە ئێرانەوە دێتە عێراق، هەروەها ٣٠٠-٤٠٠ بارهەڵگریش لە رێگەی دەروازەی خوسرەوییەوە داخل دەبێت.
 
ئاشکرایشی کردوە؛ هاوکات رۆژانە ٣٠٠ تانکەر سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە دێتە ئێران.
 
بەپێی ئاماری فەرمی قایمقامیەتی قەسری شیرین، ٦٣٪ـی سەرجەم هەناردەی پارێزگای کرماشان لەو دو دەروازەیەوە (پەروێزخان و خەسرەوی) دەنێردرێنە دەرەوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,716,586     ژمارەی میوان 1580