دەنگ نێت- VOA
گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 35 ساڵ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه ده‌ستگیر کراوە به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له سۆشیال میدیا خۆی کردوە‌ته "بێوه‌ژن" له کوڕان و فریوی داون و نزیکه‌ی 100 ملیۆن دیناری له ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی وه‌رگرتوه.
ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە: ده‌ستگیرکراوه‌که کوڕێکی گه‌نجی ته‌مه‌ن 35 ساڵی دانیشتوی ناوچه‌ی گه‌رمیانه و ناوی (خ. گ)ـه. به پێی وته‌ی پۆلیسی گه‌رمیان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌یه‌ککاتدا ده‌نگی خۆی بگۆڕێت بۆ کچ و ژن و پیاوی به‌ساڵاچو، ئه‌م ته‌کنیکه‌ی به‌کارهێناوه و پاره‌یه‌کی زۆری له کوڕان و پیاوان وه‌رگرتوه.
(خ. گ) له‌سه‌ر سکاڵای پیاوێکی دانیشتوی ده‌ربه‌ندیخان و گه‌نجێکی دانیشتوی شاره‌زور ده‌ستگیرکراوه. به‌پێی وته‌ی سکاڵاکاران که له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێیان وه‌رگیراوه، 15 هه‌زار دۆلاری له پیاوه ده‌ربه‌ندیخانییه‌که و 6 ملیۆن دیناری له گه‌نجه شاره‌زورییه‌که وه‌رگرتوه که پیشه‌ی شوانکاره بوه.
عه‌قید: عه‌لی قه‌دوری، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای راگه‌یاندوە: "ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیرکراوه و خۆی کردوه‌ته کچ له کوڕان و پیاوان، مه‌زه‌نده ده‌کرێت نزیکه‌ی 100 ملیۆن دیناری له خه‌ڵک وه‌رگرتبێت، چونکه جگه له‌و دو که‌سه‌ی سکاڵایان تۆمار کردوه، خه‌ڵکێکی زۆر له ترسی ئابڕوی خۆیان نا‌وێرن شکات بکه‌ن".
(خ. گ) له ئێستادا له بنکه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان به‌ندکراوه و دۆسیه‌که‌ی لای دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌یه، وته له‌و دو سکاڵاکاره‌ش وه‌رگیراوه که سکاڵایان تۆمار کردوه.
رائید: فه‌یاز عه‌بدولجه‌بار، ئه‌فسه‌ری بنکه‌ی پۆلیسی شه‌هیدان له‌که‌لار، که دۆسیه‌ی تۆمه‌تباره‌که‌یان لایه، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای وت: "ده‌ستگیرکراوه‌که ته‌له‌فۆنی بۆ خه‌ڵک کردوه، ده‌نگی خۆی گۆڕیوه بۆ ده‌نگی ژن و خۆی به بێوه‌ژن ناساندوه، وتویه‌تی که پیاوه‌که‌ی کۆچی دوایی کردوه و نیازی هاوسه‌رگیری هه‌یه."
وتیشی: "بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێبکرێت، دواتر ده‌نگی خۆی گۆڕیوه بۆ ده‌نگی پیاوی به‌ساڵاچو و خۆی وه‌کو خه‌زوری بێوه‌ژنه‌که ناساندوە له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردون، به‌مجۆره متمانه‌ی دروستکردوه و وتویه‌تی ده‌ستم ناڕوات، هه‌ر جاره و ملیۆنێک دینار و 750 هه‌زار و دوسه‌د و چوارسه‌د دۆلاری وه‌رگرتوه".
به‌پێی وته‌ی ئه‌فسه‌ره‌که‌ی پۆلیس، ده‌ستگیرکراوه‌که "زۆر ژیرانه" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه کردوە که فریوی داون، بۆیه ئه‌وانیش به‌رده‌وام به تاکسی و رێگه‌ی تر پاره‌یان بۆ ناردوه، به‌مجۆره پاره‌یه‌کی زۆری له خه‌ڵک وه‌رگرتوە.
یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی سکاڵایان له‌سه‌ر (خ. گ) تۆمارکردوە، گه‌نجێکی شوانکاره‌ی شاره‌زورییه، له کاتێکدا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه وته‌ی لێوه‌رگیراوه، وتویه‌تی: "تۆمه‌تباره‌که ته‌له‌فۆنی بۆ کردم، خۆی وه‌کو بێوه‌ژنی ده‌ستنه‌ڕۆ ناساندوه، منیش بڕێک پاره‌م بۆ ناردوه، دواتر که‌وتوینه‌ته گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری، به‌مجۆره هه‌ر جاره‌و بڕێک پاره‌م بۆ ناردووه".
رائید فه‌یازی ئه‌فسه‌ری بنکه‌ی پۆلیسی شه‌هیدان له که‌لار، وتی: تۆمه‌تباره‌که له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌وانه‌ی که قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردون، ده‌نگی خۆی گۆڕیوە بۆ کچ و داوای زه‌واجی "مسیاری" کردوه، قسه‌ی خۆشی بۆ کردون و ئه‌وانیش پاره‌یان بۆ ناردوە.
(خ. گ) له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا له‌به‌رده‌م پۆلیس په‌شیمانی خۆی له‌کاره‌که‌ی ده‌ربڕیوە، وتوویه‌تی: "من هه‌ڵه‌بوم، له‌هه‌مانکاتدا ئه‌وانه‌شی پاره‌یان بۆ نا‌ردوم و خۆم گۆڕیوە لێیان به‌کچ، بێ‌تاوان نیین، چونکه قسه‌ی خۆشم بۆ کردون، باسی زه‌واج و پێکه‌وه بونم له‌گه‌ڵ کردون".
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ئاشکرابونی روداوه‌که، رائید فه‌یاز وتی: دواتر تۆمه‌تباره‌که به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی پاره‌ی لێوه‌رگرتون قسەی کردوە و پێیوتون ئه‌و کوڕه و خۆی لێکردون به کچ، ئه‌وانیش شۆک بون، بۆیه ته‌نها دو که‌س سکاڵایان کردوه، پۆلیسیش دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد، تۆمه‌تباره‌که‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ستگیری کردوه.
لای خۆشیه‌وه عه‌قید: عه‌لی قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، داوای له‌و که‌سانه کرد که له رێگه‌ی سۆشیال میدیاوه فریو ده‌درێن سکاڵا تۆمار بکه‌ن، تا ئه‌م حاڵه‌تانه رو له هه‌ڵکشان نه‌کات، وتی: "کێشه‌که ئه‌وه‌یه هه‌ندێک له‌و پیاوانه‌ی پاره‌یان لێوه‌رگیراوه له‌به‌ر ئابڕوی خۆیان نا‌وێرن سکاڵا تۆمار بکه‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌کات ئه‌و فێڵبازه‌ی خۆی کردوە‌ته کچ لێیان، سه‌قفی داواکارییه‌کانی به‌رز ببێته‌وه و داوای پاره‌ی زیاتر بکات".
وتیشی: هه‌رکه‌سێک فریو بدرێت و سکاڵا تۆمار بکات، به‌ڵێن ده‌ده‌ین به نهێنی لێکۆڵینه‌وه بکه‌ین و ناو و ناوبانگی بپارێزین و تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بکه‌ین.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دەڵێت په‌یوه‌ندی به‌یه‌کێک له سکاڵاکاره‌کانه‌وه کردوە، بەڵام ئاماده نه‌بوە قسه‌بکات.
هاوکات پارێزەر: نیزام زەندی، پارێزەری پێشوی سکاڵا لەسەر تۆمارکراوەکە، بە دەنگی ئەمەریکای وتوە: "من پێشتر زۆر هەوڵم بۆ دا، بەڵام دادوەر وتی دو سێ دۆسیەی هەیە و رەتیکردەوە ئازادی بکات".