ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
پێدانی موچەی بەشێکی خانەنشینانی پێشمەرگە لە بانکی گەرمیان رادەگیرێت

2023/04/19 - 01:40 | 275 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
هاوشێوەی بانکی کفری، بانکی گەرمیان تەنها موچەی بەشێک لە خانەنشینانی پێشمەرگە خەرج دەکات و ئەوانی تر دەخاتە دوای جەژن.
 
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بانکی گەرمیان ناتوانێت موچەی سەرجەم خانەنشینانی پێشمەرگە بدات، بۆیە بڕیاردراوە پێش جەژنی رەمەزان تەنها ئەو خانەنشینانە موچە وەربگرن کە موچەکانیان هەتا ٥٠٠ هەزار دینارە، ئەوانەشی کە موچەکانیان سەروی ٥٠٠ هەزارە، بخرێنە دوای جەژن.
 
پێشتریش بانکی کفری بە فەرمی ئەم رێکارەی راگەیاندبو، هۆکارەکەیشی نەبونی پارەی نەختینەیە لە بانکەکان دا.
 
بڕیارە سبەی پێنجشەمە، موچەی خانەنشینانی سەربازی دابەش بکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە لە گەرمیان نەدراوە، ئەویش بەهەمانشێوە بەهۆی نەبونی پارەی نەختینەوە لە بانک.
 
لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و  هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین،  دابەشکردنی موچەی مانگی پێشو، کێشەی تێکەوتوە، لە کاتێدا حکومەت رایگەیاندبو پێش جەژنی رەمەزان موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,234     ژمارەی میوان 3283