ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بانکی گەرمیان دڵنیا نییە لەدابەشکردنی موچەی چەند وەزارەتێک

2023/04/19 - 11:44 | 280 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
جێگری بەڕێوبەری بانکی گەرمیان دەڵێت: چاوەڕێی ناردنی پارەین بۆ ئەو بەڕێوبەرایتیانەی موچەکانیان دواکەوتوە، بەڵام دڵنیانین کەی پارەمان بۆ دەنێردرێت.
 
 دوێنێ بەپێی لیستی موچە، دەبو هەریەک لە وەزارەتەکانی: خوێندنی باڵا، شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە موچە وەربگرن، بەڵام تەنها  موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشکرا.
 
ئومێد جیهاد، جێگری بەڕێوبەری بانکی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ دەبێت موچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەشبکرێت و تاوەکو ئێستاش چاوەڕێی پارەین.
 
وتیشی: هەریەکە لە بەڕێوبەرایەتیەکانی ئاوەدانکردنەوە و شارەوانیەکان موچەکانیان دابەش نەکراوە، ئێمە چاوەڕێین پارەمان لە سلێمانیەوە پێبگات، بەڵام دڵنیا نین کە پارەکە دەنێردرێت.
 
لایخۆشیەوە، سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد، پێیان راگەیەنراوە موچەکانیان بۆ دوای جەژن دوادەکەوێت.
 
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، بانکی گەرمیان پێویستی بەنزیکەی ملیارێک دینار هەیە بۆ دابینکردنی موچەی ئەو بەڕێوبەرایتیانە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,717,154     ژمارەی میوان 1645