دەنگ نێت
محەمەدی حاجی مەحمود، رایدەگەیەنێت کە جوگرافیای ئێستای هەڵەبجە دەستکاری کراوە، داواش دەکات گەرمیان و خانەقین بخرێنە سەر ئەو پارێزگایە.
سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە وتارێکدا لە مەراسیمی ساڵیادی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، باسی لەوەکرد کە جوگرافیای ئێستای هەڵەبجە، جوگرافیای راستەقینەی شارەکە نییە.
داواشی لە بەرپرسان و دەسەڵاتداران کرد قەزاکانی: کەلار، دەربەندیخان، خانەقین، سەیدسادق، پێنجوێن بخەنەوە سەر پارێزگای هەڵەبجە، بەوپێیەی بە وتەی خۆی هەمو ئەو ناوچانە لە رابردودا سەر بە هەڵەبجە بون.