ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتییەک لەکاتی دەوام دا یاری بالە دەکەن

2023/03/15 - 01:11 | 534 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەپێی وێنەیەک، کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان لەکاتی دەوامی فەرمیدا سەرقاڵی یاری بالەن، بەڕێوبەرەکەیشی دەڵێت: تەنها بۆ کاتێکی کەم یاریان کردوە.
 
بەپێی وێنەیەک کە بۆ پەیجی رادیۆی دەنگ نێردراوە، دەرکەوتوە ژمارەیەک فەرمانبەری بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان لە کاتی دەوامی فەرمیدا سەرقاڵی یاری بالەن لە نێو بینای بەڕێوبەرایەتیەکەدا.
 
کامەران محەمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان، دانی بە بونی ئەو حاڵەتەدا نا و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تەنها بۆ کاتێکی کەم یاریان کردوە و دواتر رێگریمان کردوە لێیان.
 
لەبارەی دروستکردنی گۆڕەپانی یاری و کاریگەریی دروستکردن لەسەر خزمەتگوزارییەکان، وتی: ئەو شوێنەمان بۆ شەوان دروستکردوە  و ئاساییە پاش دەوام بۆ یاری بەکاربهێنرێت.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,716,959     ژمارەی میوان 1765