لەماوەی ساڵێکدا رێژەی هاتنی غاز بۆ گەرمیان بە نیوە کەمیکردوە

2023/01/22 - 06:59 | 188 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لە سەرەتای ساڵی 2022ـەوە تاوەکو ئێستا رێژەی هاتنی غازی ماڵان بۆ سنوری گەرمیان 50% کەمی کردوە، بەرپرسی هۆبە نەوتیەکان لە بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیانیش دەڵێت: بۆمان رون نەبوەتەوە هۆکارەکەی سیاسیە یان کەمی بەرهەمهێنان.
 
سالار مەحمود، بەرپرسی هۆبە نەوتیەکان لە بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، له‌ میانه‌ى به‌رنامه‌ى رۆژیكى ترى رادیۆی دەنگ دا وتی: تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021 دو ئەوەندەی ئێستا غاز دەگەشتە سنوری ئیدارەی گەرمیان، بەڵام لەسەرەتای ساڵی 2022ـەوه‌ تاوه‌كو ئێستا رێژەکە سەدا پەنجا کەمی کردوە. 
 
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان تا کۆتای ساڵی 2021 مانگانە 2500 تەن غاز دەگەشتە سنوره‌كه‌، بەڵام لەسەرەتای ساڵی 2022 تاوه‌كو ئیستا رێژەکە سەدا پەنجا کەمی کردوە و دابەزیوە بۆ نزیکەی 1300 تەن غازی مانگانە. 
 
بەرپرسی هۆبەی نەوت و کانزاکان، باسی لەوەشکرد: دەسەڵاتەکان لای ئێمە نیەو لەوەزارەتی نەوتی عێراقە، حکومەتی هەرێم ئەتوانی لەگەڵ عێراق چارەسەری بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بۆی نەکراوە.
 
وتیشی: تاوەکو ئێستا بۆمان رون نەبوەتەوە هۆکارەکە سیاسیە یان کەمی بەرهەمهێنان. 
 
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان له‌ ئێستادا رۆژانه‌ كه‌متر له‌ 20 تۆن غاز ده‌هێنرێته‌ ناوچه‌كه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نوێنه‌كردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى كارگه‌كانه‌وه‌ كه‌ وایكردوه‌ بڕی غازی پێویست له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ ره‌وانه‌ى كارگه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان نه‌كرێت.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,890     ژمارەی میوان 548