دەنگ نێت
دواى بڕیارێكى حكومه‌ت بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانى گه‌ڕه‌كى 'لیوا ره‌شه‌كه'ـى كه‌لار، هاوڵاتیه‌ك ده‌ڵێت: دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه وه‌ك یه‌ك سودمه‌ند نه‌بون، به‌جۆرێك هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان ده‌ژێت سودمه‌ند بوه.
هونه‌ر فارس، دانیشتوى گه‌ڕه‌كى 'لیوا ره‌شه‌كه'ـى قه‌زاى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هه‌مو دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه وه‌ك یه‌ك سودمه‌ند نه‌بون، چونكه هه‌ندێك كه‌س سودمه‌ندبون شایسته نین و هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان نیشته‌جێیه سودمه‌ندبوه، هه‌شه به میوانى هاتوه‌ته ئێره له‌كاتى هاتنى لیژنه‌كه ناوى تۆماركراوه و سودمه‌ند بوه، كۆمه‌ڵێك دیكه‌ش سودمه‌ند بون په‌یوه‌ندیان به‌م ماڵانه‌وه نیه.
باسى له‌وه‌شكرد: هه‌شه له نێو ئه‌و گه‌ڕه‌كه نیشته‌جێیه و ژنى هێناوه و له‌گه‌ڵ ماڵ باوكى ژیاوه له‌و كاته‌ى لیژنه‌كه هاتوه ناویان تۆمار نه‌كراوه، کەچی سودمه‌ند نه‌بون، ماڵى واش هه‌یه 5 پارچه زه‌وى وه‌رگرتوه كه له حه‌وشه‌یه‌كدان.
وتیشى: له ئێستادا 133 هاوڵاتى تیروپشكى بۆ كراوه و سودمه‌ند بوه، 29 ماڵیش ماوه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ن كه كێشه‌یان هه‌یه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له‌گه‌ڵ شاره‌وانى كه‌لار و سه‌رۆكى لیژنه‌كه و موختارى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش كۆبوینه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵێك نایاسایی هه‌یه له‌و كاره‌دا مایه‌ى قبوڵكردن نیه، بۆیه بڕیارى راگرتنى دراوه له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه و پێى راگه‌یاندین لیژنه‌ى به‌دواداچونى بۆ پێكده‌هێنن.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست رادیۆى ده‌نگ كه‌وتوه له‌لایه‌ن به‌شێك له هاوڵاتیانى ئه‌و گه‌ره‌كه‌وه، ده‌ستوه‌ردانى حزبى و به‌رپرس هه‌یه بۆ كه‌سانێك كه په‌یوه‌ندیان به‌و گه‌ڕه‌كه‌وه نیه بۆ ئه‌وه‌ى سودمه‌ند بن، هاوكات هه‌ندێك له هاوڵاتیان سكاڵایان تۆماركردوه و هه‌ندێكیش ده‌یانه‌وێت سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، رادیۆى ده‌نگ په‌یوه‌ندى به ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كه‌لاره‌وه كرد، بەڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بێوه‌ڵام بو.