ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیارى 1 ملیار دیناری له‌ كفری وه‌ستاوه‌

2022/11/06 - 11:15 | 188 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
به‌ڕێوبه‌رى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان ده‌ڵێت: به‌ گوژمه‌ى 1 ملیار دینار پرۆژه‌ى گه‌شتیارى به‌نداوى باوه‌شاسوار راگیراوه‌ كه‌ له‌ %15ـى كاره‌كانى ته‌واو بوه‌.
 
هێرش فه‌یزوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان، له‌میانه‌ى به‌رنامه‌ى رۆژێكى ترى رادیۆی ده‌نگ وتى: چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاری سنوره‌كه‌ راگیراون، دیارترینیان پرۆژه‌ى گه‌شتیارى سه‌ر به‌نداوى باوه‌شاسواره‌ كه‌ له‌ %15ـى كاره‌كانى ته‌واو بوه‌ و گوژمه‌كه‌ى یه‌ك ملیار دیناره‌، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى داراییه‌وه‌.
 
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌: قۆناغى دوه‌ممان كاركردنه‌ له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌.
 
به‌رای خۆیشی پرۆژه‌كه‌ رۆڵی ده‌بێت له‌وه‌ى به‌نداوه‌كه‌ ببێته‌ ناوچه‌یه‌كى گه‌شتایریی مۆدێرن.
 
به‌نداوى باوه‌شاسوار نزیكه‌ى 10 ساڵه‌ له‌ قه‌زاى كفری دروستكراوه‌ كه‌ ئاوى باراناو و لافاو و چه‌مه‌ وه‌رزییه‌كانى سنوره‌كه‌ گلده‌داته‌وه‌، وێڕای سودی بۆ ئاوی ژێر زه‌وی ناوچه‌كه‌ و كشتوكاڵكردن، هاوكات ژینگه‌یه‌كى له‌بارى ره‌خساندوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى گه‌شتیاریی، به‌ڵام له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه‌ و پرۆژه‌كه‌ش وه‌كو ناوچه‌یه‌كى ته‌ریكی بێ خزمه‌تگوزاریی ماوه‌ته‌وه‌.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,713,635     ژمارەی میوان 508