ده‌نگ نێت
بۆماوه‌ى 2 ساڵه ئاستى ئاوى به‌نداوى باوه‌شاسوار له قه‌زاى كفرى روى له كه‌مبونه‌وه كردوه به‌هۆى كه‌مى رێژه‌ى بانبارین له ناوچه‌كه‌دا، لێپرسراوى به‌نداوه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌مساڵ جیاواز له پار ساڵ رێژه‌یه‌كى كه‌مى ئاوه‌كه‌مان به‌رداوه‌ته‌وه 400 هه‌زار مه‌تر سێجا له ساڵى رابردو ئاوه‌كه زیاتره.
عه‌زیز كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى به‌نداوى باوه‌شاسوار له قه‌زاى كفرى، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئاستى ئاوى به‌نداوى باوه‌شاسوار بۆ ماوه‌ى 2 ساڵه به‌راده‌وام له دابه‌زیندایه، به‌هۆى كه‌مى رێژه‌ى بارانیارین كه له‌و ماوه‌یه‌دا 110 ملم باران نه‌باریوه.
وتیشى: به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاواز له پار ساڵ به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌مان دانا شێوازى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌مان رێككرده‌وه بۆ جوتیاران، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌مساڵ ئاستى ئاوى بنداوه‌كه دڵخۆشكه‌ربێت له چاو ساڵى رابردو.
رونیشیكرده‌وه: ئێستا به‌نداوه‌كه 1 ملیۆن و 900 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاى تێدایه، به‌جۆرێك كه 400 هه‌زار مه‌تر سێجا له چاو پار ساڵ ئاوه‌كه‌ى زیاتره.