ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی جێگر و بەرپرسی بەشەکانی دەگۆڕێت

2022/09/20 - 08:05 | 1634 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
مەڵبەندی رێکخستنی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی گۆڕانکاریی لە پۆستەکانی دا دەکات و بەشێکی بەرچاو لە بەرپرسیارێتییەکان بە کادیرە گەنجەکانیان دراوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، گۆرڕنکاریەکانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی بەشێوەیەکە کە ژمارەی جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند زۆر کەم کراونەتەوە و هاوکات بەرپرسانی بەشەکانیش زۆربەیان گۆڕاون.
 
هەربەپێی زانیارییەکان، گۆڕانکارییەکان بەمشێوەیەن:
جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند، هەریەکە لە (عەبدولڕەحمان محەمەد و مەلا رەحیمی کفری)ن.
 
بەرپرسانی بەشەکانی مەڵبەندیش پێکهاتون لە:
بەشی رێکخستن: عومەر عەلی
بەشی کارگێڕی: محەمەد حەمەساڵح
بەشی هەڵسەنگاندن: عوسمان عەبدولکەریم
بەشی ئامار: سیامەند تاهیر
بەشی شەهیدان: گەرمیان شێروان
بەشی هەڵبژاردن: محەمەد نوری 
بەشی راگەیاندن: عەباس محەمەد 
بەشی روناکبیری: مەلا غەریب 
بەشی پەیوەندییەکان: سەید عەدنان پیرخدری
بەشی ژنان؛ ئاڵا تەها
بەشی رێکخراوەکان: ئەکرەم ساڵح
بەشی وەرزش و لاوان: زاخۆ محەمەد
بەشی کاروباری حکومەت: هێمن میروەیس
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,588     ژمارەی میوان 977