ده‌نگ نێت
ماوەی 3 مانگە موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا لە كه‌لار دابەشنەکراوە، کارمەندێک دەڵێت: ئاگاداریان کردینەوە کە موچەکەمان راگیراوە، بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت: نوسراومان بۆ ئیدارەی گشتی یەکێتی کردوە.
سەرجەم کارمەندانی به‌شى نەخۆشخانەی قەڵا بۆ چاودێریی ورد و نەخۆشیە گوازراوەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 100 کارمەندە، ماوەی سێ مانگە هیچ بڕە موچەیەکیان وەرنەگرتوە کە پارەکەیان لە لایەن ئیداره‌ى گشتى یەکێتی نیشتمانیەوە دابین دەکرێت.
رێبین ئەحمەد، کارمەند لە نەخۆشخانەکە، بە رادیۆی دەنگی وت: سێ مانگه موچه‌كه‌مان بۆ خه‌رج نه‌كراوه و پێمان وتراوە کە موچەکانمان راگیراوە.
لایخۆشیه‌وه، د. حارس محەمه‌د، بەڕێوبەری نەخۆشخانەى گشتى كه‌لار كه به‌شى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا هه‌ر سه‌ر به‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌یه، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ئێستادا لە هەوڵداین و نوسراومان بۆ ئیدارەی گشتی یەکێتی کردوە کە موچەکانیان بۆ خەرج بکرێت.
دەشڵێت: رون نیە کە موچەکانیان راگیراوە یان بۆیان خەرج دەکرێتەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە بڕی موچەکانیان لە 57 ملیۆن دینارى مانگانه‌وه کەمکراوەتەوه بۆ 35 ملیۆن دینار.
هاوكات وتەبیژی مەڵبەندی 11ـى رێكخستنى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتمانى، هۆکاری پێنەدانی موچەکانی كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه دەگەڕێنێتەوە بۆ رێکاری ئیداری کە 6 مانگ جارێک ئەنجامدەدرێت.
ئەکرەم ساڵح، سه‌رباری ئه‌وه‌ى كه پێیوابو پێدانی رەزامەندی 3 مانگی پێویست نیە، بەڵام جه‌ختیكرده‌وه: "ئەوە رێکاری ئیدارییانە و لای خۆیانە".