ده‌نگ نێت
چالاكوانێك ده‌ڵێت: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر پشكنینێك كه بۆ خۆراك ده‌یكات بڕێكى زۆر پاره وه‌رده‌گرێت، به جۆرێك بۆ پشكنینى ماست برى 28 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، به‌ڕێوبه‌رى ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌ش ده‌ڵێت: رێنمایی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه.
ئاراس محه‌مه‌د، چالاكوان، له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاوى كردوه‌ته‌وه: "له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر پشكنینێك كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خۆپاراستنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت بڕێكى زۆر پاره له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت به جۆرێك بۆ پشكنینى ماست 28 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت له كاتێكدا نرخى یه‌ك كیلۆ ماست به 1500 دیناره، یاخود پشكنینى ترشیات بڕى 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت كه پاره‌ى چه‌ندین كیلۆیه".
له به‌رامبه‌ریشدا، كامه‌ران محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌م پشكنینه به سیسته‌مى نیمچه تایبه‌ت "سیمى پرایڤت" ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه رێنمایه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه بڕیارى لێدراوه و له گه‌رمیانیش ته‌نها 1 مانگه ده‌ستى پێكردوه، به‌هۆى نه‌بونى كارمه‌نده‌وه چه‌ندین ساڵه جێبه‌جێمان نه‌كردوه.
وتیشى: وه‌ك چۆن له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان پشكنین ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
ئه‌و چالاكوانه باسى له‌وه‌شكرد: بەرێوبەرایەتیەکە ھەمان ئامێر و ھەمان جێگە و ھەمان فەرمانبەرانی لەدەوامی ئاسایی دا بەدەستەوەیه، بەڵام ئێواران دێت و پشکنین دەکات، ھۆکاری سەرەکیشی ئەوەیە ئێواران بری (79%) داھاتی پشکنینەکە بۆ فەرمانبەرەکانە و تەنھا (21%)ـی دەگەرێتەوە بۆ حکومەت".
به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خۆپاراستنى گه‌رمیان له وه‌ڵامدا هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: ئێمه یه‌ك مانگه ده‌ستمان پێكردوه و هیچ بڕه پاره‌یه‌كمان وه‌رنه‌گرتوه جارێك، به‌ڵام ئه‌مه به وه‌سڵى (38 ئه‌لیف) كه ئه‌و داهاته ده‌چێته‌وه خه‌زێنه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیمان له‌وێشه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌كاندا.