ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
رێگای کفری- خورماتو بە تەواوی کرایەوە

2022/08/20 - 08:54 | 251 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
 نوێنەرێکی قەزای کفری و ئەندامێکی رێکخراوی  پاڵپشتی کفری، باس لەوەدەکەن لەمڕۆوە رێگایی کفری- خورماتە بەفەرمی کراوەتەوە و هاتوچۆکردن دەستی پێکردوە.
 
رۆژنامەنوس: سامان کەریم، کە دو هەفتە پێشتر بە نوێنەرایەتی قەزای کفری سەردانی سوپای عێراقیان کرد بۆ کردنەوەی رێگاکە، بە رادیۆی دەنگی وت: بەدواداچونمان کردوە  بۆ کردنەوەی رێگای کفری - دوزخورماتو و ئەمڕۆ بەفەرمی کراوەتەوە هاتوچۆکردن تێیدا ئاساییە.
 
هاوکات عوسمان قەتارچی، ئەندامی رێکخراوی کفری بۆ پاڵپشتی و پەرەپێدان، بە رادیۆی دەنگی وت: وەک ئەوەی پێمان وتراوە هیچ گرفتێک نیە و هاتوچۆکردن هەیە.
 
دەشڵێت: عێراق تەنها مەرجی ئەوەیان هەبو کە هێنانی نەوت و غاز لەو رێگایەوە نەبێت و نەهێندرێتە هەرێم.
 
لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە هێزەکانی سوپای عێراق رێگریان کرد لە هاتوچۆکردنی باری بازرگانی لەنێوان عێراق و هەرێم لە رێگای کفری- خورماتو کە بە رێگای "قۆری چای" ناسراوە، پاش خۆپیشاندانی شۆفێران سەرەتای ئەم مانگە بۆ ماوەیەکی کاتیی رێگەکە کرایەوە و دواتر شاندێکی چالاکوان و رۆژنامەنوسانی قەزای کفری سەردانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای عێراقیان کرد لە بەغدا و بەڵێنیان دا کە لە ٢٠ـی ئەم مانگەوە رێگاکە بکەنەوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,704,919     ژمارەی میوان 885