ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
دو پرۆژەی ئاودێریی لە گەرمیان راگیراون

2022/08/20 - 01:31 | 250 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
دو پڕۆژەی ئاودێریی لە سنوری گەرمیان راگیراون و تائێستا دەست بەکارکردن تیایدا  نەکراوەتەوە، بەڕێوبەری ئاودێریی گەرمیانیش دەڵێت: ٪٣٠ـی کارەکانی هەردو پڕۆژەکە تەواو بوە. 
 
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاودێریی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: سەرباری ئەوەی کە هەردو پڕۆژەی ئاودێریی (کانی کرمانج و شاوازی) گرنگی زۆریان هەیە بۆ گەرمیان و بەتایبەتی ناحیەی مەیدان، بەڵام کارکردن تێیاندا راگیراوە. 
 
دەشڵێت: ئەو دو پڕۆژەیە بەڕێژەی ٪٣٠ کارکردن تێیاندا تەواو کراوە و وەک بودجەش پێویستیان بە ٦٠٠ ملیۆن دینارە. 
 
ئەو بەڕێوبەرە لەبارەی خستنەگەڕی ئەو پڕۆژانەوە دەڵێت: داواکاریمان ناردوەتەوە وەزارەت و لە پلانی بەڕێوبەرایەتی خۆمان و راپۆرتی وشکەساڵیش داوامان کردوە دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێتەوە، بەڵام هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتوەتەوە.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,716,148     ژمارەی میوان 1265