ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
سوپای عێراق داوای بازگەیەکی سنوری گەرمیان دەکات

2022/06/29 - 12:54 | 1481 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
سوپای عێراق داوا دەکات بازگەیەکی سنوری گەرمیان بکرێت بە بازگەی هاوبەش و بەمەش لە کێڵگە نەوت و غازییەکانی سنورەکە نزیک دەبێتەوە.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رادیۆی دەنگی وت: شاندێکی فەرماندەیی پرۆسەکانی کەرکوکی سوپای عێراقی بە سەرۆکایەتی فەرماندەکە، سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەی کردوە لە میحوەری کفری/ خورماتو و لە کۆبونەوەی دا لەگەڵ شاندێکی لیوای ١٦ـی هێزی پێشمەرگە، داوای کردوە بازگەی “مەفرەقی” نەوجول-  قادرکەرەم کە لە دوای ٢٠٠٣ـوە بەدەستی پێشمەرگەوەیە، بکرێت بە بازگەیەکی هاوبەش.
 
رونیشیکردەوە: پێشمەرگە بەو داوایە رازی نەبوە و لەوبارەشەوە قسە و گفتوگۆ بەردەوامە.
 
بە وتەی سەرچاوەکە، لەکاتی جێگیربونی سوپا لەو بازگەیە، بە تەواوی نزیک دەبنەوە لە کێڵگە نەوتی و غازییەکانی سنورەکە، بە تایبەتی کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کە شادەماری غازی سروشتی هەرێمی کوردستانە.
 
ئەم هەوڵەش تەریبە بە چەند هەوڵێکی تری سوپای عێراقی لە چەند رۆژی رابردودا کە ویستبویان بێنە نزیک کێڵگەی کۆرمۆر بەناوی کێوماڵ و لێکۆڵینەوە لە روداوی هێرشی موشەکی بۆسەر کێڵگەکە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,717,284     ژمارەی میوان 87