ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بەرکەوتەی گەرمیان لە بانزینی ٦٩٠ دیناری دیارییکرا

2022/06/20 - 10:07 | 768 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ئاشکرای دەکات بەرکەوتەی ناوچەکە لە بانزینی ٦٩٠ دیناری ئاشکرا دەکات و دەڵێت: دەدرێتە پاس و تاکسی.
 
سالار مەحمود، لێپرسراوی هۆبە نەوتییەکان لە بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: رۆژانە ٤۰۰ هەزار لیتر بەنزینی ٦۹۰ دیناری دابەش دەکرێت بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین.
 
وتیشی: ئێمە لەگەڵ سلێمانی پەیوەندیمان کردوە، رۆژانە لەو بڕە تەنکەرێکمان بەردەکەوێت کە ٣٦ هەزار لیترە.
 
وتیشی: ئەگەر سبەی دوسبەی بانزینەکە دابەشکرا، ئیدارەی گەرمیان لەو تەنکەرەی بەریدەکەوێت تەرخانی دەکەین بۆ ئۆتۆمبیلی پاس و تەکسی، بۆ ئەوەی هەم هاوکاری بێت بۆیان و هەم کرێ لەسەر هاۆڵاتیان کەم بکەنەوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,718,360     ژمارەی میوان 1081