ده‌نگ نێت
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له راپۆرتێكى دا له‌باره‌ى ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ، باس له لادانى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكی گه‌رمیان، عه‌بدولئه‌میر جومعه ده‌كات و به یه‌كێك له پێشێلكارییه‌كان هه‌ژمارى كردوه.
له میانه‌ى راپۆرته‌كه‌دا كه له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیه‌ى جیاوازی پێشێلكاریی مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق بۆ ساڵی 2021 وه‌ستاوه، له بڕگه‌یه‌كى دا تیشكخراوه‌ته سه‌ر دۆسیه‌ى لادانى دادوه‌ر: عه‌بدولئه‌میر جومعه، له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكی گه‌رمیان، كه مانگی حوزه‌یرانى 2021 له پۆسته‌كه‌ى لابرا، دواى ئه‌وه‌ى به‌دواداچونى بۆ چه‌ندین دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵی كرد.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه: دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى گه‌رمیان رۆژى 15ـى حوزه‌یران دادوه‌ر عه‌بدولئه‌میر جومعه‌ى له كاره‌كه‌ى لاداوه كه به‌وته‌ى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى و چالاكوانان، ئه‌م كاره به‌هۆی ئه‌و مامه‌ڵه راشكاوییه‌ى ئه‌و دادوه‌ره بوه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵی و ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه: ئه‌گه‌رچی دادوه‌ره‌كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ دادگایه‌كى دیكه هه‌ر له گه‌رمیان و فه‌سڵ نه‌كراوه، به‌ڵام به‌وته‌ى رێكخراوه‌كان و چالاكوانان، ئه‌م كاره وه‌كو ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ دادوه‌رانى دیكه كه به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ك داگیرساندنى گڵۆپی سه‌وزیشه بۆ به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیان و له یاساش ده‌رباز بن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ساڵانه راپۆرتى تایبه‌ت به چاودێریی ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوده‌كاته‌وه، یه‌كێكیش له‌و وڵاتانه‌ى كه به‌تایبه‌ت له‌سه‌رى ده‌وه‌ستێت، عێراقه.