ده‌نگ نێت
هه‌رچه‌ند چه‌ند جارێك به‌ڵێنى خه‌رجكردنى بودجه بۆ پرۆژه‌ى رێگاى كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان دراوه، به‌لام تا ئێستا له‌م ساڵدا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و رێگایه خه‌رجنه‌كراوه.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت كاركردن له رێگاى كه‌لار-ده‌ربه‌ندیخان له زۆربه‌ى بڕگه‌كان به‌رده‌وامه و رێژه‌ى ئه‌نجامدراویش گه‌شتوه‌ته %56.
وتیشى: بۆ ئه‌مساڵ هیچ بودجه‌یه‌ك ته‌رخان نه‌كراوه و له‌سه‌ره‌تاى ساڵیشه‌وه داوامان كردوه كه بودجه‌ى بۆ خه‌رجبكرێت.
به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌و هۆیه‌وه تاوه‌كو ئێستا له به‌شێكى زۆرى رێگاكه به‌تایبه‌ت پرده‌كان بناغه‌ى بۆ دانه‌نراوه كه ده‌بو كارى تێدا بكرایه.