ده‌نگ نێت
هه‌رچه‌نده بڕیاربه له مانگى چوارى ئه‌مساڵ وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا بكه‌وێته‌كار و ١٦٥ مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام پڕۆژه‌كه كاره‌كانى ته‌واو نه‌كرا.
حازم کەریم، بەرێوبەری گشتى کارەبای گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: " کارکردن له وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با بەردەوامە و كاره‌كانى ته‌واو نه‌كراوه ته‌واوكردنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى مانگى پێنج".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: وێستگه‌ی وه‌به‌رهێنانی غازی (١٦٥ مێگاواتی) حه‌سیره له لایه‌ن کۆمپانیای (ئه‌گریکۆی)به‌ریتانیه‌وه جێبه‌جێده‌کریت.