ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
وه‌زاره‌تى دارایی: موچه‌ى 10 هه‌زار موچه‌خۆری نایاسایمان بڕیوه‌

2021/01/04 - 02:10 | 602 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
وەزاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێم ئاشكراى ده‌كات كه‌ مووچەی زیاتر لە (10) هەزار مووچەخۆری نا یاساییان بڕیوه‌.
 
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی، بڕیاردراوه‌ به‌ راگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچەخۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دا دووجار یان زیاتر تۆماركراون.
 
ده‌شڵێت: هەر مووچە خۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت، دەتوانێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا لە رێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی، تانە لە بڕیارەكە بدات.
 
ئه‌م بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى دارایی وه‌كخۆی ئاماژه‌ى بۆداوه‌، پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) ئه‌نجام دراوه‌.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,707,150     ژمارەی میوان 2534