ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
دو سیناریۆی چاوەڕوانکراو و سەرنەگرتو!

2020/12/31 - 02:50 | 414 جار بینراوە    
 
دڵشاد ئه‌نوه‌ر
 
لە کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دا، سەبارەت بە دۆخی هەرێم و ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، سێ پێشنیار خراوەتەڕوو.
 
پێشنیاری یەکەم، فشارخستنە سەر پارتی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، گەر پارتی نەهاتە ژێر بار، لە هەنگاوی دواتردا، کار بۆ بە هەرێم کردنی سلێمانی بکرێت.
 
هەنگاوی سێیەم کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت، بێگومان کشانەوەش ڕاستەوخۆ بە واتای دوو ئیدارەیی دێت، بەڵام هەر لە کۆبونەوەکەدا، یەکێک لە بڕیار بەدەستە باڵاکانی ناو یەکێتی توڕە بووە، وتویەتی: باس لە کشانەوە لە حکومەت مەکەن.
 
پاساوەکەشی ڕەنگە ئەوە بێت، گەر لەگەڵ پارتی دا لەیەکتری داببڕێن، ئەوکات حکومەتی عێراق ڕەنگە چەند مانگێک مامەڵەیان لەگەڵ بکات و دواتر هێدی هێدی کار بۆ لاوازکردن و ئیحتیواکردنیان بکات.
 
لە پێشهاتێکی  چاوەڕوان نەکراودا، وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر بێ منەتی هێزە شیعەکان لە هەرێم، یاخود وەکو کارتێکی فشار بەرامبەر عێراق، هەوڵێک لە هەرێمەوە بۆ دەعمکردنی بەعسیەکان و هێنانەوەیان بۆ سەر شانۆی سیاسی هەیە.
 
بەو مانایەی لە هەرێمەوە و بە دیاریکراوی لە هەولێرەوە، هەوڵدەدرێت بە عسیەکان وەکو کارتی گوشار بەرانبەر عێراق بەکار بهێنرێت، ئەمەش لە پێناو ملدانی عێراق بەرامبەر بە خواستەکانی هەرێم.
 
کارتەکەش بریتیە لە یەکخستنەوەی بە عسیەکان و لە ڕێگەی ئەوانیشەوە باڵادەستبوونە بەسەر سونەکاندا، ڕەنگە هۆکاری ئەمەش یاریکردنی لایەنە سونەکان بێت لەنێوان کورد و شیعەدا، کە ئەمە هەرێمی توڕەکردووە.
 
هەوڵدرا، کۆنگرەیەک بۆ بەعسیەکان ڕێکبخرێت، کوبەیسی بکرێتە دەمڕاستیان، بەڵام بەعسیەکانی دەرەوە، ئەمەیان ڕەتکردەوە، بۆیە  کۆنگرەکە سەری نەگرت، بەتایبەت بەعسیەکان پەرتەوازەن، بەشێکیان لە ئەردەن و بەریتانیا و عێراق و چەند جێگەیەکی ترن.
 
هەرجەندە کۆنگرەکە سەری نەگرت، بەڵام سیناریۆکە هێشتا کاری لەسەر دەکرێت.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,713,450     ژمارەی میوان 573