ده‌نگ نێت
كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكی له ئازادیی رۆژنامه‌وانى له عێراق، تۆماركردنى 305 حاڵه‌تى پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان له ماوه‌ى ساڵی 2020 دا راده‌گه‌یه‌نێت كه 4 حاڵه‌تیان تیرۆركردنى رۆژنامه‌نوسانه، هه‌روه‌ك پاشه‌كشه‌ى ئازادیی رۆژنامه‌وانى له هه‌رێمی كوردستانیش ئاشكرا ده‌كات.
له راپۆرتێكدا كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى تۆماركراون، خۆیان ده‌بیننه‌وه له: تیرۆركردن، هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن، ده‌ستگیركردن، را‌گرتن، لێدان، داخستنى ده‌زگاى راگه‌یاندن، هێرشكردنه سه‌ر ده‌زگاى راگه‌یاندن، ئاسته‌نگى بۆ دروستكردن، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌ى رۆژنامه‌وانى و ...هتد.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه له‌و ساڵه‌دا 4 حاڵه‌تى تیرۆركردن و 74 حاڵه‌تى ده‌ستگیركردن و 176 حاڵه‌تى لێدان و رێگریی له رۆژنامه‌نوسان تۆماركراوه، هاوشان به 31 حاڵه‌تى داخستنى ده‌زگاى راگه‌یاندن.
لایخۆشیه‌وه مسته‌فا ناسر، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكی له ئازادیی رۆژنامه‌وانى له عێراق رایگه‌یاند: "به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى ده‌ستدرێژییه‌كان بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان له ساڵی 2020 و ساڵی پێشتر، سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌ن كه عێراق هێشتا له مه‌ترسیدارترین وڵاتانى جیهانه بۆ رۆژنامه‌نوسان".
به‌پێی ئامارى كۆمه‌ڵه‌كه، به‌غداى پایته‌خت له‌پێشه‌وه‌ى پارێزگاكانى دیكه‌یه دایه له زۆری پێشێلكاریه‌كان كه 61 حاڵه‌ته، به‌دواى ئه‌ویشدا كه‌ركوك دێت به 58 حاڵه‌ت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه هه‌رێمى كوردستان پاشه‌كشه‌یه‌كى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه له بوارى ئازادیی رۆژنامه‌وانى دا، به‌تایبه‌تى له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى هه‌رێم.