رادیۆی ده‌نگ
هێزێك كه ده‌وترێت سه‌ر به كۆماندۆـن، له ناحیه‌ى مه‌یدانى سه‌ر به گه‌رمیان، په‌لاماری به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی ناحیه‌كه ده‌ده‌ن و له كارمه‌ندێكی ئاسایش ده‌ده‌ن و كه‌له‌پچه‌ى ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌وهۆیه‌ى هێزه‌كه‌ى ئاسایش هه‌ستاوه به ده‌ستگیركردنى كه‌سێك كه له باخێكدا ته‌قه‌ى كردوه و نزیك بوه له "هێزه‌كه‌ى كۆماندۆ"ـوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منی ئاگادار، به رادیۆی ده‌نگى وت: پێرێ (19ـى 1ـى 2025) ئاسایشی ناحیه‌ى مه‌یدان له گه‌رمیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له بونى ده‌ستڕێژێكى زۆری ته‌قه‌كردن له باخێكى نزیك ناحیه‌كه‌دا، دواى ئه‌وه‌ى مه‌فره‌زه‌یه‌كى ئاسایش به سه‌رپه‌رشتی خودی به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی ناحیه‌كه چونه‌ته سه‌ر باخه‌كه، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كردوه كه ته‌قه‌ى كردوه و ره‌وانه‌ى گرتوخانه‌ى ئاسایشی گه‌رمیانیان كردوه له كه‌لار.
باسی له‌وه‌شكرد: پاش روداوه‌كه، هێزێك كه ده‌وترێت كۆماندۆن و له كه‌لاره‌وه هاتون، گه‌یشتونه‌ته ناحیه‌ى مه‌یدان و مه‌فره‌زه‌كه‌ى ئاسایشیان ته‌وق كردوه و تفه‌نگیان رولێكردون و میلیان راكێشاوه، هاوكات كارمه‌ندێكى ئاسایشیان ده‌ستگیر كردوه و لێیانداوه و وتویانه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگیر كراوه ئازادی بكه‌ن و پێیان بده‌نه‌وه.
وتیشی: "هێزه‌كه‌ى كۆماندۆ" كه پله‌دارێكیان له‌گه‌ڵ بوه، تفه‌نگیان روبه‌ڕوى به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی مه‌یدان كردوه‌ته‌وه ئه‌گه‌رچی ناسیویانه و پله و به‌رپرسیارێتیه‌كه‌یان زانیوه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، هه‌ر ئه‌و شه‌وه مه‌فره‌زه‌كه‌ى ئاسایش سكاڵایان له‌سه‌ر "هێزه‌كه‌ى كۆماندۆ" تۆمار كردوه و به بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه، به‌ڵام هێشتا ده‌ستگیر نه‌كراون.
رادیۆی ده‌نگ بۆ به‌دواداچونى ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی مه‌یدان و به‌ڕێوبه‌رى فه‌وجی هێزه‌كانى كۆماندۆ له گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانیان بێ وه‌ڵام بو.