رادیۆی ده‌نگ- محه‌مه‌د مه‌حمود
هه‌تا چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا، كاتێك "هیوا" سه‌ردانى گونده‌كه‌یانى ده‌كرد، ئه‌و چڕه دوكه‌ڵه نیگه‌رانى ده‌كرد كه له سوتانى نه‌وتى ده‌رهێنراوى سنوره‌كه‌یانه‌وه تێكه‌ڵ به ئاسمان ده‌بو، ئه‌گه‌رچی تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و دوكه‌ڵه كه‌میكردوه، به‌ڵام نیگه‌رانى ئه‌و وه‌كخۆی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و نیگه‌رانییه‌ى هیوا و زۆرێكى تر له دانیشتوانى گه‌رمیان و چالاكوانانى گرتوه‌ته‌وه، پیسبونى ژینگه‌كه‌یانه به‌هۆی ده‌رهێنانى نه‌وته‌وه.
پرۆسه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وت له ناوچه‌ى گه‌رمیان مێژویه‌كى دور و درێژى نیه، ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا وه‌كو ئه‌وبه‌رى سیروان له سه‌رده‌می رژێمی پاشایه‌تیدا بیری نه‌وت لێدراوه، به‌ڵام كاركردن تیایاندا وه‌ستاوه هه‌تا له‌دواى ساڵی 2005 ده‌ست به پرۆسه‌ى به‌رهه‌مسازیی له نه‌وتى هه‌رێمدا كرا و له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا له‌گه‌رمیان چه‌ندین كێڵگه‌ى نه‌وتى كاریان تێداكرا كه دیارترینیان كێڵگه‌ى نه‌وتى گه‌رمیانه كه به "كێڵگه‌ى حه‌سیره" له‌ناو هاوڵاتیاندا ناسراوه و له‌ئێستاشدا تاكه كێڵگه‌یه كه به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌یه.
پرۆسه‌ى نه‌وت خۆی له بنه‌ڕه‌ته‌وه به پرۆسه‌یه‌كى كێشه ئامێز بۆ ژینگه ناسراوه، له‌و روه‌شه‌وه كێڵگه‌كانى گه‌رمیان هه‌ڵگرى هه‌مان كێشه‌ن.
هیوا رۆسته‌م، مامۆستا، به بنه‌ڕه‌ت خه‌ڵكى گوندی كه‌واچه‌رموه له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا، كه كێڵگه‌ی نه‌وتى "حه‌سیره" به‌شێكى ده‌كه‌وێته گونده‌كه‌یان. باس له‌وه‌ده‌كات پیشه‌سازیی نه‌وت له دو لایه‌نه‌وه زیانى له ناوچه‌كه داوه "لە دو روەوە زیانی هەیە بۆ دانیشتوانی گوندەکانی نزیک لە کێڵگە نەوتییەکان، یەکەم کاتێک نەوتەکە دەپاڵێون دوکەڵەکەی كاریگه‌ریی لەسەر دانیشتوانی ناوچەکە هەیە، دوەمیش بوه‌ته هۆی له‌ناوبردنى زه‌ویه‌كى زۆری كشتوكاڵی به‌بێ ئه‌وه‌ى جوتیاره‌كان قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه".
ئه‌م نیگه‌رانییه له زیانه ژینگه‌ییه‌كانى پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت، حكومه‌تیش جه‌ختى لێده‌كاته‌وه.
د. دوره‌ید سه‌لیم، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان، باس له‌وه‌ده‌كات هەمو چالاکییە نەوتییەکان زیانی ژینگەییان هەیە "لەروی ژینگەییەوە کێڵگە نەوتییەکان تەندروست نین و سەرچاوەیەکن بۆ پیسکردنی ژینگە، ئه‌م پیشه‌سازییه چەندین گاز دەردەدات و راستەوخۆ کاردەکاتە سەر رێرەوی هەناسەدانى مرۆڤ، بەڵام لەگەرمیان بابەتی دڵخۆشکەر ئەوەیە پاڵاوگەمان کەمە و پاڵاوگەی نایاساییمان نییە وەکو شارەکانی تر".
له‌گه‌ڵ بڕیاری راگرتنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم له كۆتاییه‌كانى ئادارى 2023، پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له گه‌رمیانیش وه‌ستا و پاشان به‌ڕاده‌یه‌كى كه‌م ده‌ستپێكرده‌وه، پێشتر دو كێڵگه له گه‌رمیان به‌رهه‌میان هه‌بو (گه‌رمیان واتا حه‌سیره، له‌گه‌ڵ چیاسورخ)، له‌ئێستادا چیاسورخ له‌كار وه‌ستاوه و ته‌نها كێڵگه‌ى نه‌وتى گه‌رمیان له كاردایه كه ئه‌ویش به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى ناگاته 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.
به‌رای چالاكوانێك، ئه‌گه‌رچی دەرهێنانی نەوت لە گەرمیان کەمیکردوە، بەڵام زیانه ژینگه‌ییه‌كانى به‌رده‌وامه.
ئازاد عه‌بدوڵڵا، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "دۆخی کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێم بە شێوەیەکی گشتی خراپە، چونکە بەشێوەیەکی زانستی کار لەسەر دەرهێنانی نەوت نەکراوە، ئێستاش ئه‌گه‌رچی كه‌میكردوه، به‌ڵام دەرهێنانی نەوت هه‌ر بەردەوامە و ژینگەی ناوچەکەش تێکچوە".
یه‌كێك له زیانه دیاره‌كانى پرۆسه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وت، تێكه‌ڵكردنى چه‌ندین گازى زیانبه‌خشه به هه‌واى ناوچه‌كه، كه دواتر لێكه‌وته‌ى ته‌ندروستى بۆسه‌ر هاوڵاتیان ده‌بێت.
سه‌ریاس ئیبراهیم، چالاكی بوارى ژینگه له‌گه‌رمیان، پێیوایه ئه‌گه‌ر ئێستا شوێنه‌واری ئه‌م زیانانه ده‌رنه‌كه‌وتبن، بۆ داهاتو به زه‌قی ده‌رده‌كه‌ون "کێڵگە نەوتییەکان زیانمەندی سه‌ره‌كین بۆ ژینگەی گەرمیان، هەموی دوانه‌ئۆکسیدی کاربۆنە و تێكه‌ڵ به هه‌وا ده‌بێت، بەمشێوەیە دوکەڵ بچێت بە ئاسماندا، به‌دڵنیاییه‌وه لەداهاتودا مناڵەکانمان توشی نەخۆشی جۆراوجۆری سییەکان دەبن".
له ساڵی 2021ـدا به‌مه‌به‌ستى سودبینین له‌و گازه‌ى له كێڵگه‌ى نه‌وتى گه‌رمیان ده‌رده‌چێت، وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با دانرا كه ئه‌و گازانه ده‌گۆڕێت به وزه‌ى كاره‌با، به‌مه‌ش له یه‌ككاتدا هه‌م به‌رهه‌مى كاره‌با زیاد ده‌كات، هه‌میش رێگریی ده‌كات له‌وه‌ى گازه‌كان بچنه هه‌واوه و ژینگه‌ى ناوچه‌كه پیس بكه‌ن.
به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان، ئەو دوکەڵەی هه‌بوه، ئێستا کەم بوەتەوە، ئه‌ویش بەهۆی بەکارهێنانی جۆرێک لە تەکنیکی نوێ.
به‌ڵام سه‌ریاس سه‌مین- چالاكی ژینگه له گه‌رمیان، ئه‌و هه‌وڵانه به زۆر نابینێت "واینابینم هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی نرابێت بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه، بۆیه پێویسته لایەنی پەیوەندیدار رێکار بەرامبەر بەم دۆخە بگرنه‌به‌ر، پێویستە کۆنفرانسی ژینگەیی ساز بکرێت و بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بنەمایە دەرئەنجامی هەبێت".
به‌هه‌مانشێوه، ئازاد عه‌بدوڵڵاـش وایده‌بینێت پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەت بن و کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت ئاگاداربکەنه‌وه بۆ ئەوەی ژینگەی ناوچەکە وێران نەکرێت.
د. دوه‌رید سه‌لیم، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان، هاوڕای ئه‌و چالاكوانانه‌یه، پێیوایه ناکرێت ئابوری لەسەر حسابی ژینگە بێت.
دەتوانن لە خوارەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن...