دەنگ نێت
دەنگۆی ئەوە هەیە لە دوای سەری ساڵەوە هەر خێزانێک بۆی هەیە تەنها ٢ بوتڵ غاز وەربگرێت، بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیانیش دەڵێت: هیچ رێنماییەکی لەوشێوەیەمان بۆ نەهاتوە.
لەچەند رۆژی رابردودا هەواڵی ئەوە بڵاوبویەوە کە لە ساڵی نوێوە هەر خێزانەی لە مانگێکدا تەنها ٢ بوتڵ غازی پێدەدرێت.
سالار مەحمود، لێپرسراوی هۆبە نەوتیەکان لە بەرێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، لەبارەی ئەم بڕیارەوە بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: هیچ رێنماییەک یان نوسراوێکی لەو شێوەیەمان بۆ نەهاتوە تاوەکو جێبەجێی بکەین کە لە دوای سەری ساڵەوە هەر خێزانێک ٢ بوتڵ غاز وەربگرن.
دەشڵێت: لە پارێزگای هەولێر بە کۆبون ئیش دەکەن و ئەو رێکارە لەوێ جێبەجێکراوە بەڵام لە پارێزگای سلێمانی و گەرمیان شتی وانیە و هیچمان بۆ نەهاتوە.