ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
پارلەمانتارەکانی گەرمیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٣٢٠ چالاکییان هەبوە

2024/12/25 - 06:56 | 1148 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەپێی راپۆرتی رێکخراوێک، پارلەمانتارەکانی گەرمیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە ژمارەیان (٤) کەسە، تێکڕا (٣٢٠) چالاکییان لەماوەی ساڵێکدا هەبوە.
 
رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان بە پاڵپشتی رێکخراوی NED، راپۆرتێکی لەبارەی چالاکیی پارلەمانتارەکانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردوەتەوە لە ماوەی ساڵێکدا (١/ ١٠/ ٢٠٢٣ هەتا ٣٠/ ٩/ ٢٠٢٤).
 
بەپێی راپۆرتەکە، چوار پارلەمانتارەکەی گەرمیان لە ئەنجومەنی نوێنەران، تێکڕا (٣٢٠) چالاکییان لەم ساڵەدا ئەنجامداوە، ریزبەندی چالاکیی پەرلەمانتارەکانیش بەمشێوەیەیە:
 
١. کاروان یاروەیس/ یەکێتی: ١٢٠ چالاکی.
 
٢. سروە محەمەد/ یەکێتی: ١١١ چالاکی.
 
٣. شوان محەمەد/ پارتی: ٤٨ چالاکی.
 
٤. موەفەق حسێن/ نەوەی نوێ: ٤١ چالاکی.
 
هاوکات بەپێی راپۆرتەکە، هەر لەو ماوەیەدا لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی، پارلەمانتار: سۆران عومەر لە کۆمەڵی دادگەریی، زۆرترین چالاکیی هەبوە کە (٢١٣) چالاکی بوە.
 
چالاکییەکانیش بریتین لە: تێچین "موداخەلە"، ئاراستەکردنی نوسراو، سەردان، بەدواداچون، کۆبونەوە و میوانداریی لیژنە هەمیشەییەکان لە ناوەند، لەگەڵ سەردان و بەدواداچون لە هەرێم و دەرەوەی وڵات.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,338,647     ژمارەی میوان 1602