باژێروانی مەکۆی کەلار: لە حکومەتی هەرێم کشاوینەتەوە نەک حکومەتی خۆجێیی

2024/12/22 - 01:12 | 1619 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
باژێروانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: لە حکومەتی هەرێم کشاوینەتەوە نەک حکومەتی خۆجێیی، دەشڵێت: کاندیدمان هەیە بۆ ئەو پۆستانەشی بەسەرچون.
 
مەریوان رەحیم، بە رادیۆی دەنگی وت: لە حکومەتی هەرێم کشاوینەتەوە نەک حکومەتی خۆجێیی، ئێمە بڕیارماداوە وەزیرەکان و پارێزگا بکشێتەوە، نەک بەڕێوبەرە گشتییەکان و قایمقام و بەڕێوبەری ناحییەکان.
 
وتیشی: لە راگەیاندنەکانەوە رێکخەری گشتی بڕیاریداوە لەحکومەت بکشێینەوە لە پۆستە سیاسییەکان و هیچ نوسراوێکی فەرمیمان پێشکەش نەکردوە بۆ کشانەوە لە حکومەتی خۆجێیی.
 
سەبارەت بە پرسی گۆڕانکارییەکانیش لەو پۆستانەی لای بزوتنەوەکەیە لە سنورەکە، وتی: کاندیدمان هەیە بۆ ئەو پۆستانەی بەسەرچون یان بەسەر دەچن، سورین لەسەر ئەوەی گۆڕانکارییەکان بکرێت.



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,550,599     ژمارەی میوان 2509